لە ژێر دروشمی (هەولێر سەوز دەکەین) ڕۆژی ژینگەی هەولێر ڕاگەیندرا

لە ژێر دروشمی (هەولێر سەوز دەکەین) ڕۆژی ژینگەی هەولێر ڕاگەیندرا

سەرلەبەیانى رۆژی دووشەمە 2022.4.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و عەبدرالرحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم، لەڕێورەسمێکدا لە فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى هاوبەشدا بەفەرمى ڕۆژى 4.4 یان وەک ڕۆژی ژینگەی هەولێر ڕاگەیاند.
پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایى لەخەڵکى شارى هەولێر کرد بەبۆنەى دەستنیشانکردنى ڕۆژى 4.4 وەک ڕۆژى ژینگەى هەولێر و ، دەستخۆشی لە دەستخۆشی لە فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بۆ ئەنجامدانی چەند چالاکییەک لەم رۆژەدا، داواشی لەهەموولایەک کرد پاک و خاوێنی ژینگەی شارەکەمان ببپارێزن و چاندنی نه‌مام، سەبارەت بە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و پاک ڕاگرتنى ژینگەى شارى هەولێر جەختى لەوەکردەوە کە نە حکومەت بەتەنها و نە هاوڵاتییانیش بەتەنها دەتوانن ئەم کارە ئەنجامبدەن، بۆیە هیواى خواست ئەو پرسە ببێتە بابەتێکی کەللتوری و سەرجەم تاکەکانی وڵات تێیدا بەشداربن، تاوەکو ببینە خاوەنى شارێکی جوانتر و هەوا و ژینگەیەکی پاک و تەندروست.