لەهەولێر... ڕۆژی جیهانی وێنەی ڕەش و سپی بەرز ڕاگیرا

لەهەولێر... ڕۆژی جیهانی وێنەی ڕەش و سپی بەرز ڕاگیرا

لەهەولێر...
ڕۆژی جیهانی وێنەی ڕەش و سپی بەرز ڕاگیرا

ئەمرۆ دووشەممە 2022.12.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەند و ژمارەیەکی دیکە لە مامۆستایان و وێنەگران و هونەرمەند و هونەردۆستان، مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر لەڕۆژی جیهانی وێنەی ڕەش و سپی، فیستڤاڵى ئەتەکێت و وێنەى ڕەش و سپى لە سەنتەری خانەنشینی هەولێر (باخی شار) کردەوە.

لە پیشانگاکە جگە لە نیشاندانى چەندین وێنەی جۆراوجۆری رەش و سپی وێنەگران و سەردەمە جیاوازکان، نمایشى جل و بەرگى مامۆستا و قوتابیانى سەدەى ڕابردوو کرابوو، دواى کردنەوەى پێشانگاکاکە، پاریزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لەڕێکخەرانی پێشانگاکە و بەشداربووانی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و خەڵاتى فیستڤاڵى بەسەر ژمارەیەک لە وێنەگرە و بەشداربووان دابەشکرد.