بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوەی شوستە و شەقامی بازاڕی تەیراوە دانرا

بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوەی شوستە و شەقامی بازاڕی تەیراوە دانرا

بە گوژمەی نزیکەی (900 ملیۆن دینار) بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوەی شوستە و شەقامی بازاڕی تەیراوە دانرا

ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.1.1، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند، بە گوژمەى (893 ملیۆن و 695 هەزار دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا، بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوەی شوستە و شەقامی بازاڕی تەیراوە لە چوارڕێیانی نەورۆز بۆ چوارڕێیانی کورد و عەرەب دانرا، کە بەشێوەى بەڵێندەرایەتى جێبەجێدەکرێ و ماوەى تەواوکردنى پڕۆژەکەش(90) ڕۆژە.

لە ڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە جێگرى سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوبەرانى شارەوانى 1 و ئەندازیاران و سەرپەرشتانى پڕۆژەکە ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لە خەڵکى کاسبکار و دانیشتوانى تەیراوە، ڕایگەیاند: "ته‌یراوە وەکو گەڕەکێک لەلاى ئێمە گرنگى و بایەخى مێژووى خۆى هەیە، ئەمڕۆش کە دەستمان بەم پڕۆژەیە کردوە، جگە لە نۆژەنکردنەوەى شوستە و شەقامی بازاڕەکەى، کە بازاڕێکى میللى گرنگى شارەکەمانە، گرفتى ئاوەڕۆکەشى چارەسەر دەکەین، کە دواى تەواو بوونى پڕۆژەکە سیمایەکى جوان بە بازاڕ و شەقامەکە دەدات".