پارێزگاری هەولێر لەیەکەم ڕۆژى ساڵى نوێ دیارى و پێداویستى بەسەر منداڵانى خانەی نەوجەوانان دابەشکرد

پارێزگاری هەولێر لەیەکەم ڕۆژى ساڵى نوێ دیارى و پێداویستى بەسەر منداڵانى خانەی نەوجەوانان دابەشکرد

پارێزگاری هەولێر لەیەکەم ڕۆژى ساڵى نوێ دیارى و پێداویستى بەسەر منداڵانى خانەی نەوجەوانان دابەشکرد

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 2023.1.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ سەردانى خانەی نەوجەوانانی کوڕان و کچانی هەولێرى کرد و جەژنانەی لەگەڵ منداڵانی خانەی ناوبراو کرد و جگە لە دابەشکردنى دیارى و پێداویستى تایبەتى بەسەر منداڵانى خانەکە، نانى نیوەڕۆشى لەگەڵ خواردن.

لە سەردانەکەیدا كه‌ ژماره‌یه‌ك لە به‌رپرسی دیكه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاماده‌ی بوون، پارێزگارى هەولێر، وێڕای دەستخۆشى بۆ ماندووبوونی بەڕێوەبەر و ستاف و دەستەی کارگێڕی خانەی ناوبرا لە جێبەجێکردن و ئەنجامدانی ئەرک و کارەکانییان، لە کەم و کوڕیی و پێداویستییەکانی خانەی ناوبراو و ڕەوشی تەندروستی منداڵان و پێداویستییەکانی کۆڵییەوە و بەشەکانى خانەکەى لە نزیکەوە بەسەرکردەوە.

جێگەى باسە بەرێز پارێزگارى هەولێر گرنگیەکى تایبەت بە خانەی نەوجەوانانی کوڕان و کچانی هەولێر دەدات و لە نزیکەوە چاودێریان دەکات و ناوە ناوەش بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ژیان و ڕەوشی تەندروستی منداڵان و دابینکردنى پێداویستییەکانیان سەردانى خانەى ناوبرا دەکات.