سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازى له‌ د. فه‌رياد فازیڵ عومه‌ر ده‌كات

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازى له‌ د. فه‌رياد فازیڵ عومه‌ر ده‌كات


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/1/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز د. فه‌رياد فازیڵ عومه‌ر، سه‌رۆكى ئینستیتووتی خوێندنی ‏كورديی بەرلین كرد كه‌ كۆتاييى ساڵى ڕابردوو، خەڵاتی لێهاتووييی سەرکۆماری ‏ئەڵمانیاى پێ به‌خشراوه‌.‏
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى له‌ د. فه‌رياد فازیڵ عومه‌ر‌، دووپاتى كرده‌وه‌ به‌ ڕێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ ڕه‌نج و خزمه‌تى ئه‌و كوردانه‌ى ‏هه‌نده‌ران ده‌ڕوانن كه‌ له‌ هه‌ر بوارێكدا بێت، جێپه‌نجه‌يان دياره‌ و مايه‌ى شانازيى ‏كوردستانن. هه‌روه‌ها خزمه‌تى به‌ڕێزيانى له‌ بوارى ئه‌كاديمى و زمان و ئه‌ده‌ب و ‏كولتوورى كورديدا به‌زر نرخاند و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.‏
لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز د. فه‌رياد فازیڵ عومه‌ر، خۆشحاڵى و پێزانينى بۆ پێشوازى و ‏ديدارى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌ به‌رده‌وامى له‌سه‌ر كار و ‏خزمه‌تى ئه‌كاديمى و بره‌ودان به‌ زمان و كولتوورى كوردى كرده‌وه‌.‏