هه‌ولێر.. ته‌رمی كه‌سێك دۆزرایه‌وه‌

هه‌ولێر.. ته‌رمی كه‌سێك دۆزرایه‌وه‌


پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تەرمی کەسێکیان لە بناری چیای سەفین دۆزیوەتەوە و دوو کەسیش بە تۆمەتی کوشتنی ئەو کەسە دەستگیرکراون.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە "دوای ئاگادار کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بە بێسەروشوێن بوونی کەسێک بەناوی (بێستون حەوێز بەکر) لەلایەن بنەماڵەکەیەوە کە له (2023/1/7)لە ماڵەوە دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە و بڕی (50000) ھەزار دۆلاری ئەمەریکیشی پێ بووە، تیمێک لە ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر پێکھێنرا بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کەسی ونبوو لە رێکەتی (2023/1/16) تەرمی ناوبراو دۆزرایەوە لە بناری چیای سەفین لە گوندی قەراسنجی سەروو".

پۆلیسی هەولێر ئاشکراشیکرد "لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەی ھێزەکانمان (دوو تۆمەتبار) دەستگیرکران و پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی ھەولێر کراوە، بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکە".