هاتووچۆی هەولێر لەبارەی مۆڵەتی تەکسییەوە روونکردنەوە دەدات

هاتووچۆی هەولێر لەبارەی مۆڵەتی تەکسییەوە روونکردنەوە دەدات


گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، بەپێی رێنمایی ژمارە یەکی ساڵی 2023ـی وەزارەتی ناوخۆ، هاووڵاتیان بە مۆڵەتی شۆفێری جۆری B و بە چەند مەرجێک دەتوانن تەکسی لێبخوڕن.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر مەرجەکانی لێخوڕینی تەکسی بۆ هەڵگرانی مۆڵەتی شۆفێری جۆری B بڵاوکردەوە، کە بەمشێوەیەن:

1. ماوەی سالێک تێپەڕبوبێت بەسەر دەرهێنانی مۆڵەتەکەیان لە جۆری B.

2. داواکار تەمەنی 20 ساڵی تەواوکردبێت

3. دەستەواژەی Taxi لەسەر پشتی مۆڵەتەکە دەنووسرێت لەپاش گۆڕینی.

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، گۆڕینی مۆڵەت بۆ مۆڵەتی تایبەت بە Taxi، پێویست بە دووبارەکردنەوەی تاقیکردنەوە و تراییەکان ناکات.