لە هەولێر.. خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە شاعیرێکی ناودار کرا

لە هەولێر.. خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە شاعیرێکی ناودار کرا

رۆژی سێشەممە 2023.1.24، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی(2) پارتی و ئاری نانەکەلی، جێگری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە ڕۆشنبیر و نووسەر و هونەرمەندان و ڕۆژنامەنووسان، لە ڕێورەسمێکدا یەکێتی نووسەرانی کورد لقی هەولێر، لە هۆڵی مەهدی خۆشناو، خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە شاعیری ناوداری گەلەکەمان جەلال بەرزنجی کرا.

لە ڕێورەسمەکەدا، جگە لە پێشکەشکردنی خەڵاتی ڕێزلێنان، چەپکە گوڵی پارێزگای هەولێر لەلایەن پارێزگاری هەولێر، پێشکەش بە شاعیر کرا.