پارێزگاری هەولێر: له بابه‌تی هونه‌ری و رۆشنبیری‌دا" وه‌ك هه‌ولێر هیچمان له گه‌لانی تر كه‌متر نییه ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت..
ئه‌مرۆ چوارشەممە 1ی شووبات، 2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر" بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر فەرهەنگ غەفوور سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه بەڕێوەبەری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێرو بەڕێوەبەری چالاکی قوتابخانەکانی هەولێرو نوێنەری کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێر ئاماده‌یی بوون باس له چه‌ندین ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كار‌و چاڵاكییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كرا" كه گرنگترینیان بریتیبوون له:
ئامادەکاری بۆ 13 هەمین فێستیڤاڵی ئادار و نەورۆزی هەولێری پایتەخت، هه‌روه‌ها خستنه رووی کێشە و گرفتەکان و پێداویستی هۆڵەکانی پایتەخت بۆ چالاکیی ڕۆشنبیری و هونەری، پرسی بودجەی چالاکییە هونەریەکان و چه‌ندین ته‌وه‌ری دیكه" له سه‌ره‌تاشدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر" له وته‌یه‌كدا باسی له ره‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری كوردی و كار‌و چاڵاكییه هونه‌رییه‌كان كرد‌و تاكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌ولێر خاوه‌ن فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوورێكی تایبه‌تمه‌ندو ده‌وڵه‌مه‌نده" به‌تایبه‌تی له بواری هونه‌ری میللی و میوزیكه‌وه" بۆیه پێویسته شانازی پێوه بكه‌ین و نیشانی نه‌وه‌كانی داهاتووی بده‌ین، دووپاتیشی كرده‌وه كه وه‌ك كورد به گشتی و هه‌ولێر به تایبه‌تی هیچمان له گه‌لانی تر كه‌متر نییه ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت...
دوای گفتوگۆ و وەرگرتنی ڕاو پێشنیارەکان لە لایەن ئامادەبووانەوە..
پارێزگاری هەولێر ئامادەیی و پاڵپشتی بۆ هەموو چالاکیەکانی هونەری و ڕۆشنیری له شاری هه‌ولێر دووپاتکردەوە...