کەشناسی رەوشی کەشوهەوای راگەیاند
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، کاریگەرییەکانی شەپۆلی بەفر و باران لەسەر هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.
بەشی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ بەردەوامبوونی کاریگەترییەکانی بەفر و بارانباین، بارستە ھەوایەکی سارد روو دەکاتە ناوچەکە.
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و هەندێک جار ئاستى بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند، هەروها بەفربارین لە ناوچەشاخاوییەکاندا و ئەو ناوچە شاخاویانەى بەرزیەکەیان دەگاتە 1000م، ئەگەرى بەفربارین لە سەنتەرى شارى سلێمانى و دهۆک بەشێوەى تێکەڵەى بەفرو باران دەبێت لە درەنگانى شەودا، لەگەڵ خۆڵبارین لە ناوچەکانى کەرکووک و گەرمیان کە تێکەڵى باران دەبێت .
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەی گەرما نزم بوونەوەیەکی بەرچاودەبێت بە (4-5) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی چوارشەممە ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەردەوام دەبێت، هەروەها لە کاتەکانى بەیانى زوودا ئەگەرى بارینى بەفر لە سەنتەرى شارى سلێمانى و شارى دهۆک دەبێت.