پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لەسەرۆکى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان و شاندێکى یاوەرى کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لەسەرۆکى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان و شاندێکى یاوەرى کرد



ئەمڕۆ سیشەممە 2023.2.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە ئەحمەد گەرمیانى، سەرۆکى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان و شاندێکى یاوەرى کرد.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان و شاندێکى یاوەرى زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێریانکرد بۆ رەخساندنى ئەم دیدارە و تیشکیان خستە سەر کار و چالاکییەکانى ڕێکخراوەکەیان و دەستخۆشى و ستایشى کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى پارێزگاى هەولێریان کرد.

لە بەرامبەردا پارێزگارى هەولێر، ڕۆڵ و ئەرکى یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانى لە خزمەتکردنى توێژى مامۆستایان و قوتابیان و کەرتى پەروەردە و خوێندن بەرز نرخاند و ئومێدى سەرکەوتنى زیاترى بۆ خواستن لە کارەکانیان، لەوپێناوەشدا ئامادەیی هەموو هاوکارى و پاڵپشتیەکى خۆى نیشاندا و گوتى: " خواستى ئێمە وەک پارێزگاى هەولێر ئەوەیە پەیوەندیەکى تۆکمە و بەهێزمان لەگەڵ سەرجەم سەندیکا و ڕێکخراوە پیشەییەکان هەبێت، تاکو بتوانین خزمەتى زیاتر پێشکەش بە هاوشاریان و خەڵکى کوردستان بەگشتى بکەین".