بە بەشداری مەسرور بارزانی لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لە دوبەی دەستیپێکرد
ئەمڕۆ دووشەممە 13/2/2023، بە بەشداری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لەژێرناوی "سیمای حکومەتەکانی داھاتوو" لە دوبەی دەستیپێکرد.
کەمێک پێش ئێستا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە شوێنی بەڕێوەچوونی لوتکەكه.
دەستپێکی لوتکە بە وەستانی ساتێک بێدەنگی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا دەستیپێکرد.
به گوێرهی زانیارییهكانی ماڵپهری فهرمی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان کۆمەڵێک دیداری لەگەڵ سەرۆک و نوێنەری وڵاتان دەبێت و وتارێکیش پێشکەش دەکات.
سه رچاوه : k24