پارێزگاری هه‌ولێر: ئه‌گه‌ر پێكه‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایی بۆ هه‌موو گه‌لانی جیهان گرنگ بێت" ئه‌وه بۆ گه‌لانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گرنگتره
نوێنه‌ری ره‌وتی حیكمه : پارێزگار ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوخۆیی و پێكه‌وه ژیانی ئاین و ئاینزاكانی له هه‌ولێر كردۆته سیمایه‌كی نموونه‌یی له‌چاو هه‌موو عێراق
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 23_2_2023 له دیوانی پارێزگادا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له شاندێكی باڵای ره‌وتی حیكمه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌باح ئه‌لسالحی نوێنه‌ری ره‌وتی حیكمه له هه‌ولێرو شاندێكی یاوه‌ری كرد" له‌و دیداره‌دا سه‌باح ئه‌لسالحی په‌یامی رێز‌و ستایشی سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه سه‌ماحه‌تی عه‌مار حه‌كیمی به پارێزگاری هه‌ولێر گه‌یاندو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه" كه له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له هه‌ولێر پایته‌ختدا دڕكیان به چه‌ند حه‌قیقه‌تێكی حاشا هه‌ڵنه‌گر كردووه" چ ئه‌وانه‌ی په‌ویوه‌ندی به گۆڕانكاری بونیادی نه‌وعی هه‌ولێره‌وه هه‌یه" یان ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به خودی كه‌سایه‌تی پارێزگاری هه‌ولێره‌وه هه‌یه" كه له‌پێناو نیشتیمان و گه‌له‌كه‌ی زمان و كرده‌وه‌یی لۆژیك و دایالۆگی هه‌ڵبژاردووه، به‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوخۆیی و پێكه‌وه ژیانی ئاین و ئاینزاكانی له هه‌ولێر كردۆته سیمایه‌كی دره‌وشاوه‌و نموونه‌یی له‌چاو هه‌موو عێراق" نوێنه‌ری ره‌وتی حیكمه له هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه" كه تێبینی ساده‌و ساكاری مامه‌له‌كردن و شۆڕبوونه‌وه‌ی پارێزگاری هه‌ولێریان به‌دی كرده‌وه لە مامەلە و موخاتەبە کردن، كه ئه‌وه نموونه‌یه‌كی دانسقه‌ی به‌رپرسیاریه‌تییه له هه‌موو عێراق به‌و شه‌فافیه‌ته‌وه كاری ئیداری ئه‌نجام بدرێ" ره‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌ش كلیلی ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر بێت و ئه‌و وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه‌ش كه به‌دیهاتووه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كه‌ش و متمانه‌یه‌یه" كه هه‌ولێر دروستی كردووه" بۆیه له جیاتی ئه‌وه‌ی ئێمه روو له ئه‌زموونی ده‌ره‌كی بكه‌ین بۆ لاساییكردنه‌وه‌ی" چاكتر وایه هه‌زمی ئه‌و ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌ی هه‌ولێر بكه‌ین كه به‌دیهاتووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر" سوپاسی په‌یامی سه‌ماحه‌تی حه‌كیمی كرد‌و ئاماژه‌ی به زنجیره‌ی مێژوویی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌یی (بارزانی و حه‌كیم)دا" كه له زۆر ویسگه‌ی خه‌باتی نیشتیمان ره‌نگدانه‌وه‌ی خێری بۆ گه‌لانی عێراق هه‌بووه.
پارێزگاری هه‌ولێر تاكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه" كه وڵات له ئاشتی و ئارامیدا گه‌شه ده‌كات و به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت" ته‌نانه‌ت له سایه‌ی ئاشته‌وایی و یه‌كڕیزی نیشتیمانیدا ئامانجه باڵاكان به‌رجه‌سته ده‌بێت، ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌گه‌ر پێكه‌وه ژیان و ئاشته‌وایی بۆ هه‌موو گه‌لانی جیهان گرنگ بێت" ئه‌وه بۆ گه‌لانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گرنگتره.
پارێزگاری هه‌ولێر سوپاسی تێگه‌یشتنی شانده‌كه‌ی كرد‌و رایگه‌یاند" كه پله‌و پایه ئه‌مانه‌تێكی كاتیه له‌سه‌ر شانی هه‌ر به‌رپرسێك، بۆیه پێویسته نیه‌ته‌كانمان ساف بكه‌ین و راستگۆ بین له‌گه‌ل ئه‌و ئه‌ركه‌ی وه‌ك ئه‌مانه‌ت خراوه‌ته ئه‌ستۆمانه‌وه.
ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه" كه ره‌وتی حیكمه له هه‌ولێر له ماڵی خۆیاندان و هه‌ر ئه‌ركێك به هه‌ولێر بكرێ له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نیشتیمانی درێغی ناكه‌ین ...