هه‌ولێر: كه‌رنه‌ڤاڵی هونه‌ری بۆ باخچه‌ی منداڵان ساز كرا ....
لە چوارچێوەى کار‌و چالاکییە هونەرییەکانى 13 مین فیستڤاڵى یادەکانى ئازادى و نەورۆز، له ژێر چاودێری ئومید خۆشناو، پاریزگارى هەولێر و بەئامادەبوونى مەسعود کارەش، جێگرى پارێزگاری هه‌ولێر" و میرزا ئەکرەم یاریدەدەری پارێزگار، له هۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاڵاكیی قوتابخانه‌كان" كه‌رنه‌ڤاڵی هونه‌ری بۆ باخچه‌ی منداڵان ساز كرا ....
منداڵان له میانی ئه‌و فیستڤاڵه‌دا به‌هره‌و توانای خۆیان به سه‌لیقه‌یه‌كی جوان و هونه‌رییه‌وه پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ر كرد.
له‌و فیستڤاڵه‌دا چه‌ندین ئۆپه‌رێت و نواندن و شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ منداڵان پێشكه‌شكرا" كه بووه مایه‌ی خۆشحاڵی ئاماده‌بوون.