نەخۆشخانەیەکی تایبەت کرایەوە
ئەمڕۆ شەممە 2023.3.25، بەئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستیى حکومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەری د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى هەولێر و سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان و پسپۆر و پزیشکان، نەخۆشخانەی تایبەتی میهرەبانی کرایەوە.
دواى بە سەرکردنەوەى هۆڵەکانى نەخۆش و یەکە یەکە بەشەکانى نەخۆشخانەکە، پارێزگارى هەولێر، لەووتارێکدا ڕایگەیاند: "پاڵپشتی نەخۆشخانەی میهرەبانی دەکەین، بەمەرجێک پابەندی ئەو خاڵانەبێت کە لەسەری بنیادنراوە".