پارێزگاری هەولێر، لە بەردەم پارێزگا پێشوازی لە خۆپیشاندەرانی لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان کرد

پارێزگاری هەولێر، لە بەردەم پارێزگا پێشوازی لە خۆپیشاندەرانی لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان کرد

پارێزگاری هەولێر، لە بەردەم پارێزگا پێشوازی لە خۆپیشاندەرانی لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2023.5.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەبەردەم دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە خۆپیشاندەرانی لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان کە لەلایەن بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان بە بۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران ڕێکخرابوو کزد.

دوای ئەوەی سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندەران یاداشتی داواکارییەکانیان خوێندەوە و ڕادەستی پارێزگاری هەولێر کرد، لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، جەختی لەوەکردەوە وەکو پارێزگای هەولێر لە چوارچێوەی یاسای کار لە هەرێمی کوردستان کە لە ماوەی ڕابردوودا، بەشێک بووە لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری باشترکردنی ژیان و مسۆگەرکردنی مافەکانی کرێکاران لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی و دابینکردنی مافە یاساییەکانیان و سنووردانان بۆ هەموو جۆرە ستەم و چەوساندنەوەیەکی کرێکاران، پابەندبوونی خۆمان بە پاراستنی ماف و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن و دابینكردن و فەراهەمكردنی ژیان و گوزەرانێكی شایستە بۆیان
لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتیدا، دووپات دەکەینەوە.