پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ل شاندێکی باڵای کۆنگرێسی لاوانی کورد لە دەرەوەی وڵات و شاندی سیاسی وڵاتانی ئەڵمانیا و سویسڕا و ئیتاڵیا و سڕبیا كۆبووه‌وه
پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ل شاندێکی باڵای کۆنگرێسی لاوانی کورد لە دەرەوەی وڵات و شاندی سیاسی وڵاتانی ئەڵمانیا و سویسڕا و ئیتاڵیا و سڕبیا كۆبووه‌وه
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 28_5_2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له شاندێکی کۆنگرێسی لاوانی کورد و دۆستانی کە پێکهاتبوون لە سەرۆکی کۆنگرێسی لاوانی کورد لە دەرەوەی وڵات و شاندی سیاسی وڵاتانی ئەڵمانیا و سویسڕا و ئیتاڵیا و سڕبیا...
سه‌ره‌تا فەلاح حەسەن سەرۆکی کۆنگرێسی لاوانی کورد" به‌ناوی شانده‌كه‌وه سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد" بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئه‌و ده‌رفه‌ته و رایگه‌یاند كه هەنگاومان لە دەرەوەی وڵات بۆ بەهێزکردنی لۆبی کوردستان و دبلۆماسیەتی گەلی كورد بووە. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه: پێشتر پارێزگاری هه‌ولێر كه ئه‌وكات سكرتێری یه‌كێتی لاوان بوو به ئه‌ندازیاری هێنانه دی په‌یوه‌ندی لاوانی كورد‌و لاوانی جیهان ده‌ژمێردرێ.
پارێزگاری هه‌ولێر خۆشحاڵی به دیداری شانده‌كه ده‌ربڕی و هیوای خواست له ماوه‌ی مانه‌وه‌یاندا له هه‌ولێری پایته‌خت بتوانن ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خۆیان بپێكن..
هاوكات سوپاسی رێكخراوی ناوبراوی كرد" كه هاوكار بوونه له‌وه‌ی متمانه به لاوێكی ئه‌كتیڤی وه‌ك فه‌لاح حه‌سه‌ن بده‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆستێكی واهه‌ستیار له‌ناو لاوانی جیهان.
پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌جیندای حوكمرانیه‌تی خۆی له بونیادنان و چاكسازی كردن و فراوانكردنی كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندی سه‌رباری قه‌یران و ته‌گه‌ره‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه.
شاندەکە کە هاوکات سەرۆکی لاوانی سیاسی جیهانیشیان تیایدا ئامادەبوو، باسیان له ئه‌جیندای كاری خۆیان كرد‌و دووپاتیان كرده‌وه" كه‌وا حه‌قیقه‌ته‌كانیان له‌به‌ر چاو روونه‌و جیاوازی ریشه‌یی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و باشوور‌و ناوه‌راستی عێراق به‌دی ده‌كرێ" بۆیه دۆستایەتی خۆیان بۆ گەلی کوردستان و پێزانینیان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان هه‌یه" کە لە رۆژانی شەڕی داعشدا بەرگریان لە سه‌رجه‌م مرۆڤایەتی کردووە.
شایه‌نی باسكردنه شاندەکە لە پارتی کریستیان دیموکراتی ئەڵمانیا و سەرۆکایەتی لاوانی سیاسی ئەوروپا و پارتی گەنجانی تازەی سویسڕا و پارتی پێرلا لابێرتای ئیتاڵیا و پارتی دیموکراتی سڕبیا پێکهاتبوون...