لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، (38 هەزار و 609) قوتابی لە (669) هۆڵ تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن
لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، (38 هەزار و 609) قوتابی لە (669) هۆڵ تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن
ئەمرۆ شەممە 2023.6.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە مەبەستى ئاگاداربوون بوو لە چۆنیەتى بەرێوەچوونى پرۆسەکە، بە یاوەرى قائیمقامى قەزایى عەنکاوە و بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردە، لە یەکەم رۆژى بەرێوەچوونى تاقیکردنەوە گشتیەکانى قۆناغى 12 ئامادەیى لە هەرێمى کوردستان، سەردانى هۆڵى تاقیکردنەوەکانى دواناوەندی عنکاوەی نمونەی تێکەڵاوى کرد.
دواى بەسەرکردنەوەى هۆڵەکانى تاقیکردنەوە، هیواى خواست پرۆسەى تاقیکردنەوەکان بە شێوەیەکى تەندروست و باش و سەرکەوتوانە و پەروەردەییانە بەرێوەبچێت و ئومێدى سەرکەوتنى بۆ سەرجەم قوتابیان خواست، هەروەها سوپاسى سەرجەم بەرێوەبەرى هۆڵەکان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایانى چاودێری کرد.
لەوتەیەکیشدا بۆ کەناڵەکان، ڕایگەیاند: " بۆ بە سەرکەوتووى بەڕێوەچوونى پرۆسەى تاقیکردنەوە گشتیەکانى قۆناغى 12 ئامادەیى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، کە (38 هەزار و 609) قوتابی لە (669) هۆڵی تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن، هەموو جۆرە ئامادەکارییەک کراوە".