سوپاس بۆ هاندەرانی هەولێر و دەستخۆشی بۆ دەستەی کارگێڕی و ڕاهێنەر و یاریزانانی یانەی دایک

سوپاس بۆ هاندەرانی هەولێر و دەستخۆشی بۆ دەستەی کارگێڕی و ڕاهێنەر و یاریزانانی یانەی دایک

سوپاس بۆ هاندەرانی هەولێر و دەستخۆشی بۆ دەستەی کارگێڕی و ڕاهێنەر و یاریزانانی یانەی دایک

ئەمشەو شەممە 2023.8.5، لە یاریی کۆتایی جامی پاڵەوانیەتی عێراق کە یارییەکی مێژوویی بوو بۆ هەولێری پایتەخت و یەکەمینجار بوو یانەی هەولێر بگات بە کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە لە یارگای شەعبی بەغدا بەرامبەر بە قوەی جەوییە بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر وێڕای نیشاندانی ئاستێکی بەرز لەلایەن یاریزانانەوە لە گێمی دووەمی یارییەکە بووە دووەمی پاڵەوانییەتیکە.
سوپاس بۆ سەرجەم هاندەرانی یانەی هەولێر ئەوانەی ئەو ڕێگایەیان بڕی و چوون بۆ بەغدا و تەواویی کوردستانیان لە هەموو شارێکی کوردستان کە بە دڵ لەگەڵ هەولێر بوون و هاندەری یانەی دایک بوون، کە ئەمشەو یانەی هەولێر نوێنەرایەتی هەموو کوردستانی دەکرد نەک تەنها شارێک، لە هەولێری پایتەختیشەوە سوپاس بو ئەو هەزاران هەزار هاندەرەی لە بەردەم باغی شار و لە شەقامی ئیسکان و لە نێو پارکی سامی عەبدولڕەحمان و لە شاشەی کەناڵەکان و لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە هاندەری یانەی هەولێری خۆشەویست بوون، دەستخۆشی لە دەستەی کارگێڕی و ڕاهێنەر و تەواووی یاریزانانی یانەکەشمان دەکەین کە گەیشتن بەو ئەنجامە و بۆیەکمینجار یانەی هەولێریان گەیاندن بە یاری کۆتایی جامی عێراق، بە هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێانی ئەنجامی گەورەتر.

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر