پارێزگاری هه‌ولێر: لێبورده‌یی ده‌بێته هۆی یه‌كخستن و یه‌كبوون و هه‌ڵكردنی ره‌نگ و ده‌نگ و بیروبۆچوون و ئایدیا جۆر به‌جۆره‌كان
پارێزگاری هه‌ولێر: لێبورده‌یی ده‌بێته هۆی یه‌كخستن و یه‌كبوون و هه‌ڵكردنی ره‌نگ و ده‌نگ و بیروبۆچوون و ئایدیا جۆر به‌جۆره‌كان
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 6_8_2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازی له دكتۆر عه‌لی ئه‌لموسه‌وی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نێوده‌وڵه‌تی گفتوگۆی ئاین و مرۆڤایه‌تی و شێخ سه‌دام عه‌توان شێخی عه‌شایری عه‌توان و شاندێكی یاوه‌ریان له ئاین و ئاینزاكان كرد کە بەیاوەری مەریوان نەقشبەندی لە وەزارەتی ئەوقاف هاتبوونە دیوانی پارێزگا …
شانده‌كه سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێریان كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه‌و ئه‌جیندای سه‌ردانه‌كه‌یان خسته روو ، كه سازدانی كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی فراوانه بۆ پێكه‌و ژیان لێبورده‌یی نێوان نه‌ته‌وه‌و ئاینه جیاوازه‌كان" كه بریاره ئه‌و كۆنگره‌یه له به‌غداو هه‌ولێر ببه‌ستن و كه‌سایه‌تی جیاوازی ئاینی جیهانی كه قورسایی خۆیان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بانگهێشت بكه‌ن" تاوه‌كو رووی جوانی ئه‌و شاره‌ستانیه‌تی و پێكه‌وه ژیان و لێبورده‌ییه‌ی هه‌ولێر به دونیا ئاشنا بكه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای به‌خێر هێنانی شانده‌كه جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌و چه‌مكه‌ی ئه‌وان مه‌به‌ستیانه كاری له‌سه‌ر بكه‌ن به كرده‌یی له ژیانی هه‌ولێریه‌كان ره‌گی مێژوویی داكوتاوه‌و په‌یڕه‌و ده‌كرێ" ئه‌و لێبورده‌ییه‌ش به ئاشكرا له‌دوای پرۆسه‌ی ئه‌نفاله‌وه به‌دی كرا كه چۆن له راپه‌ڕین گه‌لی كوردستان به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بكاته‌وه" ئه‌و سه‌ربازانه‌ی حه‌وانده‌وه" كه رۆژگارێك به‌شداربوون له‌و پڕۆسه ناچیزه‌دا..
پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتی كرده‌وه كه‌وا خودی لێبورده‌یی ده‌بێته هۆی یه‌كخستن و یه‌كبوون و هه‌ڵكردنی ره‌نگ و ده‌نگ و بیروبۆچوون و ئایدیا جۆر به‌جۆره‌كان به هه‌موو جیاوازییه‌كانیانه‌وه‌و له‌هه‌مانكاتدا هانده‌رو یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پێكه‌وه ژیان ..
پارێزگاری هه‌ولێر، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه كه بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كه‌وه بژین ده‌بێ پردی متمانه‌ی نێوانمان به‌هێز بكه‌ین، له كۆتاییدا پێكه‌وه ژیانی ئاینه‌كان هه‌ر بۆ خاتری دین نیه" به‌ڵكو بۆ خاتری شارستانیه‌ت و كه‌لتووریشه هه‌ولێریش ئه‌هلی ئه‌و بابه‌ته‌یه .