دەستکرا بە ڕێکارە ئیدارى و یاساییەکان بۆ تەواوکردنى کاروبارى بە قەزا بوونى هەریر
دەستکرا بە ڕێکارە ئیدارى و یاساییەکان بۆ تەواوکردنى کاروبارى بە قەزا بوونى هەریر
لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو زیاتر خزمەتکردنى هاوڵاتییان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستی ئاوەدانى بە سنوورە جیاوازەکان و باشتر ڕاییکردنى کار و بارە ئیداریی و کارگڕییەکانى هاوڵاتییان لە فەرمانگاکانى سنوورى پارێزگاکەمان، دوا بە دواى دەنگدانى ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر لە کۆبوونەوەی ئاساییی خۆیدا لە سەر ھێنانەکایەی قەزایی ھەریر لە سنووری هەردوو ناحییەى هەریر و باسرمە، دەستکرا بە ڕێکارە ئیدارى و یاساییەکان بۆ تەواوکردنى کاروبارەکانى بە قەزابوونى هەریر.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2023.8.8