سەنتەری ئاڵا: بڵاوکردنەوەی کتێبی ( ئەرکی جێبەجێکاری پۆلیس لە بواری دادوەریدا )

سەنتەری ئاڵا: بڵاوکردنەوەی کتێبی ( ئەرکی جێبەجێکاری پۆلیس لە بواری دادوەریدا )

سەنتەری ئاڵا: بڵاوکردنەوەی کتێبی ( ئەرکی جێبەجێکاری پۆلیس لە بواری دادوەریدا )

ئێوارەی ئەمرۆ 9-8-2023 لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نوسەرو رۆشنبیرو کەسایەتی حیزبی و حکومی و سەربازی و جەماوەری و پیشەیی، لە هۆڵی سەنتەری ئاڵا ، رێ و رەسمی ناساندنی کتێبی نوسەرو عەقیدی ماف پەروەر خەسرۆ غازی خۆشناو بە ناونیشانی ( ئەرکی جێبەجێکاری پۆلیس لە بواری دادوەریدا) بەرێوە چوو..
لە میانی رێ و رەسمەکەدا ، خوێندنەوەیەکی واقعیانە بۆ ناوەرۆکی کتێبەکە لە لایەن ئازاد حەیدەر باوە پێشکەشکراو تیشک خرایە سەر وردەکاری و گرنگی ناوەرۆکی کتێبەکە …
لە کۆتایشدا بە واژۆی نوسەر کتێبەکە وەك دیاری بەسەر ئامادەبووان دابەشکرا …