لە هەولێر.. دیداری تایبەتی بەشداریکردنی کونسڵخانە و وڵاتان لە پیشانگای فرەکەرتی بازرگانی و کردنەوەی لقی کۆمپانیاکانیان لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو
لە هەولێر..
دیداری تایبەتی بەشداریکردنی کونسڵخانە و وڵاتان لە پیشانگای فرەکەرتی بازرگانی و کردنەوەی لقی کۆمپانیاکانیان لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ دووشەممە 2023.8.14، لە پێناو پەرەپێدانی ئابووری و کردنەوەی دەرگای بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەی هەرێم، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لەکونسڵ و نوێنەری دیبلۆماتی وڵاتانان، سەنتەری پیشانگا نێودەوڵەتییەکانی هەولێر، دیداری تایبەتی بەشداریکردنی کونسڵخانە و وڵاتان لە پیشانگای نێودەوڵەتی فرەکەرتی بازرگانی و کردنەوەی لقی کۆمپانیاکانیان لە هەولێری پایتەخت ئەنجامدا.
لە دەسپێکی ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر لەوتارێک، وێڕای دەست خۆشی لە سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەرانی دیدارەکە، بەخێرهێنانی میوانانی کرد و سوپاسی سەرجەم کونسڵ و نوێنەری وڵاتان کرد بۆ ئامادەبوونیان لە دیدارەکە و ڕایگەیاند: "خۆتان شاهێدی ئەوەن لە ڕووی چۆنایەتی و چەندایەتی کوالێتی کردنەوەی پیشانگا نێودەوڵەتییەکانی هەولێر کە ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە، تەنها لەمساڵەدا (17) پیشانگا لە سەر ئاستی عێراق کراوەتەوە، سەنتەری پیشانگا نێودەوڵەتییەکانی هەولێر بەتەنها ژمارەکانی بەرزنەکردۆتەوە، بەڵکو لەڕووی کوالێتی و ستانداردی جیهانی پیشانگاکان لە هەولێری پایتەخت کراوتەوە".
ڕاشیگەیاند: "لەڕووی دیبلۆماتییەوە، ستراتیژیەتی حکومەتی هەرێم، بەتایبەتی لە ڕوانگە و دیدگای جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خوازیاری پەرەپێدان و بەرەوەپێشبردنی پەیوەندییەکانین لەگەڵ سەرجەم وڵاتان، بۆ ئەو پرسەش ئێمە وەکو حکومەت و ئێوەش وەکو کونسڵخانە و نوێنەری وڵاتان بەیەکەوە دەتوانیین جگە لە پەیوەندییە دیبلۆماتییەکان، پەرەی زیاتر بە پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوانمان بدەین لە ڕێگەی بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی وڵاتەکانتان لە پیشاناگای نێوەدەوڵەتی هەولێری پایتەخت، لێرەشەوە داوا لە کۆپانیاکانی وڵاتەکانتان دەکەین بەشداربن لە پیشانگا نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و دەرگای هەولێری پایتەختیش بەڕووی هەموو کۆمپانیاکانی وڵاتەکانتان کراوەیە".