چوارەمین پیشانگای نێودەوڵە تی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە کرایەوە

چوارەمین پیشانگای نێودەوڵە تی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە کرایەوە

چوارەمین پیشانگای نێودەوڵە تی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە کرایەوە

رۆژی دووشەممە 2023.8.22، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى حکومەتى هەرێم و سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و ژمارەیەک لە کونسڵ و نوێنەرانی وڵاتان لە هەولێر و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسان و پیاوانى کار، لە پێناو بەرەوپێشبردنى وەبەرهێنان و هاندانی وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی بۆ وەبەرهێنان و خستنەڕووی بەرهەمەکانیان و زیادکردنی ئاڵوگۆری بازرگانی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان، لە ژێر چاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەستەی وەبەرهێنان و بە هەماهەنگی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، بەسەرپەرشتى كۆمپانیای لۆیال شۆ بۆ ڕێكخستنی پێشانگا و كۆنفراس، چوارەمین پێشانگای نێودەوڵە تی هەولێرى بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە (2023 EXPO INVEST ESTATE REAL) كرایەوە.

لە پیشانگاکەدا، کە (250) کۆمپانیا لە (15) وڵاتی جیاوازەوە بەژداریان کردووە لەوانە (توركیا، ئێران، یۆنان، سەڵتەنەی عومان، ئیماڕات، لوبنان، ئوردن، سعودیە، ئە ڵمانیا، چین، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و هتد) ئامانج لە کردنەوەى پیشانگاکە کردنەوەی دەرگایەكە بۆ نیشاندانی بەرەوپێشچونەکانی هەرێمی کوردستان لە رووی وەبەرهێنان و هاندانی وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانیەکان بۆ وەبەرهێنان وە خستنەڕووی بەرهەمەکانیان و زیادکردنی ئاڵوگۆری بازرگانی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان، پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى پیشانگاکە دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەران و بەشداربووانى پیشانگاکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.