هەولێر …. ئامادەکارییەکانی کردنەوەی مۆدێرنترین خانەی بەساڵاچووان گەیشتە دوا ویستگەی خۆی
هەولێر ….
ئامادەکارییەکانی کردنەوەی مۆدێرنترین خانەی بەساڵاچووان گەیشتە دوا ویستگەی خۆی
ئهمرۆ سێشهممه رێكهوتی 24_10_2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر خانەی شێخ باز بەرزنجی بۆ چاودێری بە ساڵاچووانی بەسەرکردەوە …
خانەکە بەشێوەیەکی مۆدێرن لەسەر رێکترین شێواز و ستاندەردی جیهانی دروستکراوە تێدا موراعاتی سایکۆلۆژی بەساڵاچووان کراوە، بە جۆرێک ژوورەکانی نووستن و پشوودان و خواردن و تا دەگاتە هۆڵی وەرزشکردن بە دیزاینی سەرنج راکێش بونیادنراوە کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە …
له خانهی بهساڵاچوانی شێخ باز خزمهتگوزاری هاوچەشنی ماڵ پێشكهش به بهساڵاچوان دهكرێت و جێگهی نوستن و دابینكردنی خواردن و خواردنهوه و تهلهفزیۆن و شوێنی حهوانهوهیان بۆ دابینكراوه و له رووی مرۆییهوه ئهوانه له خۆ دهگرێت كه بههۆی بارودۆخی جیا جیاوه توانای كار و بژێوی و خهرجی خۆیان نییه له خانهكه پشكنینیان بۆ دهكرێ و پێداویستی تهندروستیان بۆ دابیندهكرێت ….
لەو بەسەرکردنەوەیەدا شێخ باز بەرزنجی خاوەن بیرۆکەی خانەکە یاوەری پارێزگاری هەولێر بوو، کە لەم نزیکانە دەکرێتەوە ..