پارێزگاری هەولێر، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، سەردانی سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێرى کرد

پارێزگاری هەولێر، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، سەردانی سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێرى کرد

پارێزگاری هەولێر، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، سەردانی سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێرى کرد

ئەمڕۆ چوارشەمە 2023.10.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی کاروبارەکان و چۆنیەتى مامەڵەى فەرمانبەران لە ڕایکردنی کاروبارى هاوڵاتییان و پێشوازیکردن لێیان، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێرى کرد.

پارێزگاری هەولێر لە پرسگەى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر دەستى بەسەردانەکەى کرد و لە نزیکەوە لە چۆنیەتى پێشوازى فەرمانبەران و بەڕێوەچوونی ڕایکردنی کاروبارى هاوڵاتییانى و ڕاپەڕاندنى ئەرکەنیانى کۆڵییەوە و یەکە یەکەی بەش و هۆبەکانی بەسەرکردوە و بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی ڕێڕەوی کارەکانى فەرمانبەران کرد، بەڕاشکاوانە گفتوگۆی لەگەڵ هاوڵاتییان کرد سەبارەت بە مامەڵە و پێشوازیکردن و ڕایکردنى کاروبارەکانیان لەلایەن سەرۆکى شارەوانی و فەرمانبەران و کارمەندانی سەرۆکایەتیەکە.

پاشان پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە سەرۆکى شارەوانى و فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتیەکانى کرد بۆ ئەنجامدانى ئەرکەکانیان و جەختی لە پابەندبوونی تەواوی فەرمانبەران بە دەوامی ئاسایی خۆیان کردەوە و ڕێنمایی بە بەڕێوەبەر و فەرمانبەراندا، جگە لە بە جێگەیاندنی ئەرکەکانیان بەهەموو شێوەیەک ڕێز لە هاوڵاتییان بگرن و پەرۆشانە بەدەم داوا و داخوازییەکان بچن و ڕۆتین کەمبکەنەوە لە ڕێرەوی کارەکانیان.

لەمبارەیەشەوە جەختى لەوە کردەوە نابێت بەهیچ شێوەیەک لەفەرمانگە و دامەزراوە حکومیەکانى سنوورى پارێزگاکەمان لەمپەر و گرفت بۆ کاروبارى هاوڵاتییان دروست بکرێت، تا دەکرێت ڕێز لە هاوڵاتییان بگرن و بە یاسا و ڕێنماییە بەردەستەکان کارەکاینیان ڕایبکەن و ئاسانکارییان بۆ بکەن و ڕۆتین کەمبکەنەوە.