پارێزگاری هەولێر بۆ قوتابیانی ناڕازی: سبەی بەر لەوەی لە خەو هەستن بەشێک لە داواکاریەکانتان دەچێتە واری جێبەجێکردن …

ئەمشەو رێکەوتی 10-10-2023 بە مەبەستی گوێبیست بوون لە داواکاریەکانیان ، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەردانی قوتابیانی بەشە ناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدینی کرد کە ژمارەیەکیان وەک نارەزایی جێ بەجێنەکردنی داخوازی و داواکاریەکانیان گردبوونەوەیان لەبەردەم شەقامی بەشی ناوخۆیی ئەنجام دابوو…
پارێزگاری هەولێر لەگەڵ خۆپیشاندەرانی قوتابیانی بەشەناوخۆییەکان گفتوگۆی ئاڵوگۆر کردو بەشێک لە داواکاریەکانی بە رەوا زانی و شرۆڤەی واقعی بەرامبەر هەندێ داخوازی دیکە خستە روو، هاوکات بەڵێنی بە قوتابیان دا، بەیانی بەر لەوەی لە خەو بە ئاگا بێن، هەندێک لەو داواکاریانەتان جێبەجێکراوە…
لەلایەن خۆیانەوە نوێنەرانی قوتابیان سوپاسی بە دەنگەوە هاتنی پارێزگاری هەولێریان کرد بۆ خەمخۆری لەبەرامبەر داواکاریەکانیان …