لە هەولێر… شەیدایانی یانەی بەرشلۆنە بە دیداری فابریگاس شاد بوون

لە هەولێر… شەیدایانی یانەی بەرشلۆنە بە دیداری فابریگاس شاد بوون

لە هەولێر…
شەیدایانی یانەی بەرشلۆنە بە دیداری فابریگاس شاد بوون

ئێوارەی ئەمرۆ هەینی 13-10-2023 بە ئامادەبوونی هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ( پ د ك ) ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ، سەعید سەلیم بەرپرسی لقی چواری ( پ د ك )و دکتۆر جوتیار عادل بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و دلێر محەمەد بەرێوەبەری گشتی گەشت و گوزار و شەیدایانی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە ئیڤێنتێک لە لایەن کۆمپانییای (ئینگۆت برۆکەرز) سەبارەت بە خستنەرووی کارو چالاکییەکانیان و هاوبەشییان لەگەڵ خولی ئیسپانی ( لالیگا) لەگەڵ دیداری (سیسک فابریگاس) یاریزانی پێشوی یانەی بەرشلۆنە بەرێوە چوو…
لەم بارەوە بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە لە عێراق، رایگەیاند کارمان لەسەر ئەوە کرد کە تازەکردنەوەی گرێبەست لەگەڵ یاریزانەکان لە بری ئەوەی بچێتە ئوسترالیا یان ئوردن بێنینە هەولێر و لێرە واژۆ بکرێن. و ببێتە یەکێک لە رووداوە جیهانییەکان کە لە هەولێر رووماڵ بکرێت و لە هەولێرەوە واژۆی گرێبەستەکانیان بکرێت و لەگەڵ خولی ئیسپانیا گرێبەستەکانمان تازە بکەینەوە. هەر بۆ ئەم مەبەستە ئەمرۆ فابریگاس ئەستێرەی پێشووی بەرشە لێرەوە گرێبەستەکەی واژۆ دەکات و زیاتر لە 1500 کەس ناوی خۆیان بۆ بینینی ئەم ئەستێرەیە تۆمارکردووە، ئەستێرە ئیسپانییەکە وێنە لەگەڵ هاندەرانی دەگرێت و بە واژۆی خۆی درێسەکانی پێشکەش بەو کەسانە دەکات کە هەژمارییان لە پرکردووەتەوە …
شایەنی باسە کۆمپانیای ئینگۆت برۆکرزی ئوستراڵی یەکێکە لە سپۆنسەرەکانی خولی لالیگا لە کیشوەری ئاسیا و باکووری ئەفریقیا، دەیەوێت وەبەرهێنان لە تۆپی پێدا بکات.