وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی تەکیەی "شێخ محدین جەبار" یان کرد

وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی تەکیەی

وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی تەکیەی "شێخ محدین جەبار" یان کرد

شەوی هەینی 2024.3.29، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتیی و بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە شەوانی ڕەمەزان و بەڕێوەچوونی کاروبارە ئاینیەکان سەردانی تەکیەی "شێخ محدین جەبار"یان کرد و لەلایەن شێخ خالید شێخ محدین جەبار پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارەکەدا، باس لە ڕۆڵی شێخانی تەریقەت و پیاوانی ئاینی و پێگە و کاریگەری تەکیە و خانەقاکان لە نێو کۆمەڵگای کوردی بەگشتی کرا و تیشک خرایە سەر ئەو پێكەوەژیانە ئاینی و نەتەوەییەی کە لە هەرێمی کوردستان بەرقەرارە.