هه‌ولێر... مه‌ترسی و ره‌هه‌نده نه‌رێنیه‌كانی ماده هۆشبه‌ره‌كان و كاریگه‌ری ئه‌و مادانه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه شرۆڤه‌كرا
هه‌ولێر...
مه‌ترسی و ره‌هه‌نده نه‌رێنیه‌كانی ماده هۆشبه‌ره‌كان و كاریگه‌ری ئه‌و مادانه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه شرۆڤه‌كرا
ئه‌مرۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 14_10_2023 به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێروژماره‌یه‌كی به‌رچاو له پسپۆڕوچین و توێژه‌كان سەنتەری جیهانی ئاشتی له هه‌رێمی كوردستان لە هۆڵی پەیمانگای قەڵا و منارە سیمنارێکی لەسەر ره‌هه‌نده نه‌رێنیه‌كانی مادەی هۆشبەره‌كان رێكخست....
له میانی سیمیناره‌كه‌دا پسپۆڕانی ئه‌و بواره مه‌ترسی و ره‌هه‌نده نه‌رێنیه‌كانی ماده هۆشبه‌ره‌كان و كاریگه‌ری ئه‌و مادانه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه به ئاماده‌بووان ناساند و جه‌ختیان كرده‌وه كه‌وا ئالوده‌بوون نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه، كه هۆكاره‌كه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له ماده‌یه‌كی وه‌ك كحول، تلیاك، حه‌شیشه....
ئه‌وه‌ش دووپاتكرایه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش نییه له‌م چه‌كه كۆمه‌ڵكوژه، ته‌نانه‌ت شه‌ڕی ئه‌مڕۆی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كانه، بازرگانی پێكردنی ئه‌م مادانه ئه‌مڕۆ بابه‌تێكی سیاسی و ئابوورییه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه. بۆیه پێویسته هه‌موو تاكێك له راست خۆیه‌وه له‌دژی بۆه‌ستێته‌وه تاوه‌كو هه‌رێمی كوردستان له‌م ئافاته به‌دوور بێت .
شایه‌نی باسه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسایی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان به رشدی له گۆڕه‌پانه‌كه دایه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌یه‌كی باڵا پێكهاتووه بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه" له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه سەنتەری جیهانی ئاشتی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاریان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست راگه‌یاندووه و له رێگه‌ی ۆرگ شۆپ و سیمیناری گشتی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ...