پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق دەکات

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق دەکات

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2023.10.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری ئاریان سەڵاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێم و بەختیار فەرهاد، ڕاوێژکاری سەروکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری وەرزشی و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی وەرزش، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی لە ئەحمەد محمد المبرقع، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کرد.

لە دیدارێکدا، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی وەرزش و لاوان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی کرا و جەخت لە گرنگیدان بە هاوکاری و هەماهەنگیی لە ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکان و گرنگیی لە بەرچاوگرتنی تایبەتمەندی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردنی لە چالاکیی و ناوەندە وەرزشییە نێودەولەتییەکان کرایەوە.