کۆبوونەوەیەکى فراوان لە گەڵ بەرپرسانى یەکەکارگێڕییەکانى ناوچەکە و جەماوەرى سنوورى لقی 24ی سه‌فینی پارتى ئەنجامدرا

ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.11.19، بەسەرپەرشتى سەربەست لەزگین، بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى هەولێرى پارتى دیموکراتى کوردستان و ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونى چیا هەرکى، یاریدەدەرى بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى هەولێرى پارتى و ڕزگار ئەنوەر، بەرپرسى لقى24ى سەفینى پارتى و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگارى هەولێر، لە بارەگای لقی 24، کۆبوونەوەیەکى فراوان لەگەڵ قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەکان و بەرپرسانى یەکە ئیدارییەکانى ناوچەکە و سەرجەم بەڕێوەبەرانى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانى ناوچەکە و ئاسایش و پۆلیس و جەماوەرى سنوورەکە لە بارەى کارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە کارنامەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ زیاتر خزمەتکردنى هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان بەگشتیى و سنوورى قەزایی شەقڵاوە بەتایبەتى کرا و تیشک خرایەسەر خزمەتكردنی زیاترى ناوچەکە و دەوروبەری، هەروەها جەخت لەوەکرایەوە کە خەڵكی سنوورەکە شایستەی ئەوەن باشترین خزمەتگوزاریان لەسەرجەم سێکتەرە جیاجیاکان پێشکەش بکرێت، دواتر گفتوگۆ لەبارەى ئەنجامدانی پڕۆژەکان بەیەکسانی لە ناوەندى قەزاکان و گوند و ناحییەکانى کرا بەتایبەتى ئەو شوێنانەى کە پێویستیان بە ئاوەڕ لێدانەوەى زیاتر هەیە.