پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە نەدیم زەهاوی سیاستمەدار و پەرلەمانتاری شانشینی بەریتانیا کرد
پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە نەدیم زەهاوی سیاستمەدار و پەرلەمانتاری شانشینی بەریتانیا کرد
ئەمشەو یەکشەممە 2023.11.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی، پێشوازی لە نەدیم زەهاوی، سیاستمەدار و پەرلەمانتاری شانشینی بەریتانیا کرد، کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس)، کە لەلایەن زانکۆی ئەمەریکی کوردستان رێکخراوە و سبەی لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.