هەولێر … 39 مین پاڵەوانییەتی راپیدی خانزادی نێودەوڵەتی بەرێوەچوو

هەولێر …  39 مین پاڵەوانییەتی راپیدی خانزادی نێودەوڵەتی بەرێوەچوو

هەولێر …

39 مین پاڵەوانییەتی راپیدی خانزادی نێودەوڵەتی بەرێوەچوو

ئەمشەو 23-11-2023 لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر،
39 مین پاڵەوانییەتی راپیدی خانزادی نێو دەوڵەتی لە یاری شەترەنج بەرێوەچوو .
لەم پاڵەوانیەتیە نێودەوڵەتیەدا زیاتر لە 100 یاریزانی کوڕو کچ لەتەمەنە جیاوازەکان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و باشوری عێراق و وڵاتانی سوریاو ئێران بەشداریان کردووە.
پارێزگاری هەولێر سوپاسنامەی رێزلێنانی پێشکەشی یانەی خانزاد کرد کە توانیویانە بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە یاری شەترەنج بخەنە ناو وانەکانی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵی قوتابیان، ئەوەشی بە دەستکەوتێکی مێژوویی بۆ یانەکە هەژمارکرد…