پارێزگارى هەولێر، پرۆژەى کردنەوە و دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی کەرتى 8ى حەسارۆکانى بەسەرکردەوە

پارێزگارى هەولێر، پرۆژەى کردنەوە و دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی کەرتى 8ى حەسارۆکانى بەسەرکردەوە

پارێزگارى هەولێر، پرۆژەى کردنەوە و دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی کەرتى 8ى حەسارۆکانى بەسەرکردەوە

"بە زیاتر لە (10 ملیار دینار) چەندین پڕۆژە خزمەتگوزاریى لە کەرتى 8ى حەسارۆکان جێبەجێکراوە"

ئەمڕۆ شەممە 2023.12.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و هونەر نوری، بەڕێوەبەری گشتی ڕێگا و بان و ئاوەدانکردانەوە و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و عیماد محەمەد، بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانەكانی هەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانی چوار و ژمارەیەکی تر لەئەندازیار و سەرپەرشتیارای پڕۆژەکە، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزراییەکان بۆ ناوچەکە، قۆناغى یەکەمى پرۆژەى کردنەوە و دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی کەرتى 8ى حەسارۆکانى بەسەرکردەوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە ئەنداز و سەرپەرشتیاران و تیمی پڕۆژەکە کرد و لە نزیکە لە پێداویستی و هەر کەم و کوڕی و گرفتێک ئەگەر هەبێت لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی کۆڵییەوە.

جێگەى باسە، تاوەکو ئێستا ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییانەى لەکەرتى 8ى حەسارۆکان لەسەر بودجەى پەرەپێدانی پارێزگاى هەولێر و داهاتى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ کراون، بریتین لە:-
1- دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامێکی 60م و دروستکردنی ئاوەرۆی لوولەیی بە درێژی (3)کم بە گوژمەی (7 ملیار و 594 ملیۆن و 255 هەزار).
2- پرۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامێکی 100م یەک ساید لە نێوان 8ى حەسارۆکان و 5ى حەسارۆکان بە درێژی (2کم) بە گوژمەی (1 ملیار و 74 ملیۆن دینار).
3- کاری خۆڵکاری بۆ گشت شەقامەکانی (40م و60م) بە گوژمەی (348 ملیۆن و 947 هەزار دینار).
4- پرۆژەی دیزاین و ڕووپێوکردن بۆ گشت شەقامەکان بە گوژمەی 180 ملیۆن دینار.
کە کۆی گشتی هەر چوار پرۆژە کە تاکو ئیستا جێبەجێ کراون بەبڕى (9 ملیار و 197 ملیۆن و 202 هەزار دینارە)، ئەوە جگە لە پڕۆژەی دروستکردن و کردنەوەی شەقامەناوخۆییەکان کە ئێستا وەک قۆناغى یەکەم بە گوژمەی (882 ملیۆن دینار) لەسەر داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و لەلایەن بەڕوەبەرایەتی پاراستن و چاککردنەوەی ڕێگاو بانی هەولێر دەستی پێکراوە.
تەواوى گوژمەى تەرخانکراوى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەوانەى جێبەجێکراون و ئەوانەشى کە لەژێر جێبەجێکردندان بۆ کەرتى 8ى حەسارۆکان کەتاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە (10 ملیار دینارە).