پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ساڵى نوێ

پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ساڵى نوێ

پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ساڵى نوێ

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی ساڵی نوێى زاینیەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردستان بە گشتى و هەولێر پایتەخت بە تایبەتى و پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم، بەهیوایەم ساڵی نوێ ساڵی خۆشی و باشتربوونی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان بێت.

ئەگەرچی ساڵی 2023، ساڵێکی پڕ زەحمەت و سەخت بوو بەهۆی قەیرانى دارایی، لەهەمانکاتدا لە گەیاندنى خزمەتگوزاریى و خزمەتکردنى هاوڵاتییان ساڵێکى پڕ دەستکەوت بوو، دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان هەروەک چۆن لە ساڵانى ڕابردوودا لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر دەستی خزمەتگوزاریمان گەیاند بە زۆر شوێن، بەهەمان شێوە هەموو هەوڵى خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی لە ساڵی نوێدا بەبێ جیاوازی و بەشێوەیەکى یەکسان لە سەنتەرى شار و گوند و ناحییە و قەزاکان بە تایبەتى لە گەڕەک و شوێنە هەژارنشینەکان و ئەو شوێنانەى کە کەمترین دەستى خزمەتگوزاریان پێگەیشتووە خزمەتکاری هاوڵاتییانى خۆمان بین و هەرچی لە تواناماندابێت و بۆمان بکرێت لە دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریی پێویست و پاراستنى ئاسایش و ئارامى پایتەخت و سەروماڵ و گیانی هاولاتییان درێغى نەکەین.

جارێکی دیکە ساڵی نوێتان پیرۆزبێت و بەئومێدى ئەوەى ساڵی ئارامى و خۆشگوزه‌رانى و خێر و بەرەکەت بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2023.12.31