هەولێر.. بە ئامادەبوونى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پرسەى شه‌هيد پێشڕه‌و دزه‌يى و ژیناى كچى بەڕێوەچوو
هەولێر..
بە ئامادەبوونى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پرسەى شه‌هيد پێشڕه‌و دزه‌يى و ژیناى كچى بەڕێوەچوو
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024.1.17، بە ئامادەبوونى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نوێنەرانى حزب و لایەنە سیاسیەکان و کونسڵ و نێردەى وڵاتان و بەرپرسانى دیکەى حزبى و حکومى، پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شه‌هيد پێشڕه‌و دزه‌يى و ژیناى كچى كه له هێرشى مووشه‌كيى سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكى ديكه‌ى سڤيل شه‌هيد بوون، له مزگه‌وتى سه‌واف له شارى هه‌ولێر بەڕێوەچوو.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى پێشكه‌ش به خانه‌واده و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو كرد و هيواى خواست خوداى مه‌زن گيانيان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.