پارێزگاری هەولێر … کردنەوەی ئەم خانەیە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی لە دایکبوونی شەهیدی پەپولە ژینە پێشڕەو دزەیی

پارێزگاری هەولێر …  کردنەوەی ئەم خانەیە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی لە دایکبوونی شەهیدی پەپولە ژینە پێشڕەو دزەیی

پارێزگاری هەولێر …

کردنەوەی ئەم خانەیە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی لە دایکبوونی شەهیدی پەپولە ژینە پێشڕەو دزەیی

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 24_1_2024 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، و ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم و دکتۆر محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەیی وەبەرهێنان و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و محەمەد مەولود کونسولی گشتی تورکیا لە هەولێرو زەکیە سەید سالح بریکاری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و یوسف چاوشین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر و بەرێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر، و کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی لقی هەولێر ،کۆمەڵەی مانگی سووری قەتەری ، کۆمەڵەی مانگی سووری تورکی و بنەماڵەی خێرخواز حاجی فەیزوڵلا و منداڵانی بێ سەرپەرشت و مامۆستایانیان ئامادەی مەراسیمی کردنەوەی خانەی منداڵان (سفر بۆ چوار) بوون، کە بەشێکی سەربەخۆی نوێیە لە خانەی منداڵانی هەولێر، لە وتەیەکدا پارێزگاری هەولێر وێرای بەرز نرخاندنی ئەم بیرۆکە مرۆڤایەتییە و هەموو ئەوانەی هاوکار بوونە لە بونیادنانیدا، کە کەلێنک بوو زۆر گرنگ بوو بۆ منداڵانی بێ سەرپەرشت لە هەولێر هاتە ئەنجامدان، هاوکات ئاماژەی بە کردەوە تیرۆرستیەکە سوپای پاسدارانی ئێران کرد کە بووە هۆی شەهید بوونی سومبولێکی پەپوولە ئاسای وەک ژینە پێشڕەو دزەیی کە ئەمرۆ ساڵیادی لەدایکبوونیەتی و بریاریشە مەراسیمێکی تایبەت لە شوێنی کردەوە تیرۆرستییەکە رێک بخرێ..
پارێزگاری هەولێر دووپاتی کردەوە کە ئەم پرۆژە مرۆڤایەتیانە و چەندین پرۆژەی دیکە لە کاروبەرنامەی رێزدار سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و ئێستا بەشێکیان چوونەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوەو پەنا بەخوا لە نزیکترین دەرفەت کۆتایی بە سەرجەم ئەو پرۆژانە دێ ..