لە هەولێر.. کۆتایی بە (16)ەمین خولی بارزانی نەمر بۆ تۆپی پێی هێنرا

لە هەولێر.. کۆتایی بە (16)ەمین خولی بارزانی نەمر بۆ تۆپی پێی هێنرا

لە هەولێر..
کۆتایی بە (16)ەمین خولی بارزانی نەمر بۆ تۆپی پێی هێنرا

رۆژی سێشەممە 2024.3.5، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری نوسینگەی جەنابی مەلا مستەفا بارزانی و قائیمقامی ناوەند و سکرتێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی حزبی و ئیداری و وەرزش دۆست و وەرزشەوانان، لە یاریگای بارزانی نەمر لە هەولێری پایتەخت، کۆتایی بە(16)ەمین خولی بارزانی نەمر بۆ تۆپی پێ هێنرا، کە لەلایەن یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان سازکرابوو.

لە کۆتایی خولەکەدا کە هەردوو تیپی ناوەندی باڵای سلێمانی و قەرەچوغ گەیشتنە یاری کۆتایی، دوای یارییەکی بەهێز لە نێوان هەردوو تیپ، ناوەندی باڵای سلێمانی توانی یاریەکە بباتەوە و ببێتە براوەی نازناوی خولەکە و جامی پاڵەوانیەتیەکە.