وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی تەکیەی شێخ فوئادی ئازادییان کرد

وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی تەکیەی شێخ فوئادی ئازادییان کرد

وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی تەکیەی شێخ فوئادی ئازادییان کرد

شەوی هەینی 2024.3.29، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە شەوانی ڕەمەزان و بەڕێوەچوونی کاروبارە ئاینیەکان، سەردانی تەکیەی شێخ فوئادی ئازادییان کرد و لەلاین شێخ فوئادی ئازادی پێشوازیانێکرا.

لە دیادارەکەدا، جەخت لەپەرەپێدانی پەیوەندییەکان کرایەوە و ئاماژە بەوەدرا کە هەمیشە شێخانی تەریقەت و تەکیە و خانەقاکان رۆڵی گرنگیان هەبووە و بەشێک بوونە لە پەرەپێدانی پێکەوەژیان و بەهێزکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتیەکان لە هەرێمی کوردستان.