پارێزگاری هەولێر، سەردانی دیوەخانی حاجی یەحیا باجگری كرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی دیوەخانی حاجی یەحیا باجگری كرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی دیوەخانی حاجی یەحیا باجگری كرد

ئەمشەو شەممە 2024.3.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی دیوەخانی حاجی یەحیا باجگری كرد و لەلاین کوڕانی حاجی یەحیا پێشوازی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر تیشكی خستەسەر ڕۆڵی دەزگای خێرخوازی حاجی یەحیا و دەستخۆشی لە هەموو ئەو كارە چاکە و خێرخوازیانە کرد کە ئەنجامیانداوە، بەتایبەتی لە هاریكاریکردنی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەتی شاری هەولێر.

لە بەرانبەردا کوڕانی حاجی یەحیا باجگر سوپاسی سەردانەکەی پارێزگاری هەولێریانکرد و ڕۆڵی بەڕێزیان لە خزمەتکردنی شاری هەولێر و هاوڵاتییانی بەرزنرخاند.