هەولێر... کۆبونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی شاری هەولێر

هەولێر...  کۆبونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی شاری هەولێر

هەولێر...
کۆبونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی شاری هەولێر

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.3.31، بە سەرپەرشتی د.پشتئوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر و بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و بڵند ئیسماعیڵ، بەرپرسی لقی٢، کۆبونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی دیاری شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

لە سەرەتایی کۆبونەوەکەدا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر، باسی لە ڕۆڵ و گرنگی و کاریگەری مەزنی شاری هەولێر، لە هەموو کات و سات و هەلومەرج و بارودۆخێکدا کرد.

لە تەوەرێکی تری قسەکانیدا، ئاماژەی بەوەکرد کە هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆتە سیمبوڵی پێکەوەژیانی سەرجەم پێکهاتە و نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان، هەروەها کەشێکی زۆر هێمن و ئارام و سەقامگیر لە کوردستان بۆ هەمووان فەراهەم کراوە، کە ئەمەش یەکێکە لە خاڵە گرنگەکانی «ڕێبازی پیرۆزی بارزانی».

هەر لە کۆبونەوەکەدا، ڕایگەیاند، لە بەغدا بە نایاسایی و نادەستوری چەندین بڕیارییان لە دژی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیان و موچەخۆران داوە، هەروەها بە بڕیارێکی سیاسی مافی پێکهاتەکانیان زەوتکردووە، بەڵام پێکهاتەکانی کوردستان، لە سایەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێگەیەکی زۆر باشیان لە ناوەندەکانی بڕیار هەیە.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، ئاماژەی بەوەکرد، تاوەکو ڕێبەر و سەرکردەمان جەنابی ( سەرۆک بارزانی) بێت، قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان هەر بە بەهێزی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی دەمێنێتەوە، داهاتووی کوردستانیش زۆر گەش و رووناکە.

لە کۆتایی کۆبونەوەکەشدا وەڵامی ڕا و سەرنج و پێشنیارەکانی ئامادەبوون داراییەوە.