پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە پارێزگاری موسەننا کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە پارێزگاری موسەننا کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە پارێزگاری موسەننا کرد

ئەمشەو چوارشەممە 2024.4.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی لە ئەحمەد مەنفی جەودە، پارێزگاری موسەننا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەخێرهێنانی پارێزگار و شاندی یاوەری، خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەی بەڕێزیان بۆ هەولێری پایتەخت نیشاندا و تەئکیدی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری نێوان هەردوو پارێزگا کردەوە.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری موسەننا، سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ پێشوازییەکەی و ئامادەیی خۆشی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ پارێزگای هەولێر نیشاندا.