سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له سه‌ركۆمارى عێراق ده‌كات
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له سه‌ركۆمارى عێراق ده‌كات
ئێواره ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/5/11، ڕێزدار نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر، بەئامادەبوونی فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و دلشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم و فەلاح مستەفا، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی هەرێم، پێشوازى له به‌ڕێز د. له‌تيف ڕه‌شيد، سه‌رۆککۆمارى عێراقى فيدراڵ كرد.
بڕیارە سەرۆكکۆماری عێراق لە سەردانەكەیدا جیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك بارزانی، لەگەڵ هەریەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە، سبەیش یەکشەممە بەشداری لە كۆنفرانسی ژینگەیی دەكات، کە لە هەولێر پایتەخت بە بەشداری بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوە دەچێت.