هەولێر … ڕێنمایى جووتياران بەر لە دروێنەکردن

هەولێر … ڕێنمایى جووتياران بەر لە دروێنەکردن

هەولێر …
ڕێنمایى جووتياران بەر لە دروێنەکردن

بەرێوبەرایەتى گشتي كشتوكالي هەولێر ، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و خۆپاراستن لە کارەساتی نەخوازراو، بەر لە پرۆسەی دروێنە کردن، بە چەند خالێک ڕێنمایى برا جووتياران دەكات
رێنمایی تایبەت بە جووتیاران و خاوەن دەراسەکان :
١- پێویستە ئامێری ئاگر کوژێنەوە CO2 (٦کغم)لە ناو دەراسەکاندا هەبێت .
٢- نابێت بە هیچ شێوەیەک کرداری لەحیم کردن لە ناو کێلگەی گەنم و جۆ ئەنجام بدرێت .
٣- وشیار بوونی شوفێری دەراسە لە کاتی بوونی هێلی کارەبا لە ناو کێلگە .
٤- چاک کردنی رێگای نێوان توخوبەکان و رێگای چوون بۆ سەر زەوییەکان بۆ ئاسان گەیشتنی تیمەکانی بەرگری شارستانی .
٥- پێویستە هەر دەراسەیەک بە بەردەوامی تانکەرێک ئاوی بە پڕی لەگەڵدا بێت لە کاتی ئیش کردندا و ترومپای ئاوی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی لە کاتی روودانی هەر ئاگرێک بتوانن بە زووترین کات هەوڵی کونترۆل کردنی بدەن .
٦- شوفێری دەراسەکان خۆیان بە دوربگرن لە جگەرە کێشان ئەگەر کێشای نابێت فڕێی بداتە ناو کێلگەکان .
٧- هەبوونی ژمارەی تەلەفۆنی بنکەکانی بەرگری شارستانی و تەلەفۆنە پێویستەکانی تر .
تەلەفۆنی بەرگری شارستانی : (١١٥) و (١٢٥)
تەلەفۆنی فریاگوزاری (اسعاف )ی سنوورەکە: (١٢٢)

لە کۆتاییدا بەرێوبەرایەتى گشتي كشتوكالي هەولێر ، وێرای سەلامەتی هیوای خێرو بەرەکەت بۆ بەرهەمی جووتیاران دەخوازێ ..