لۆزان... سێیەم ڕۆژی 44ـمینی کۆنگرەی شاره فڕانكۆفۆنییهكان
لۆزان...
سێیەم ڕۆژی 44ـمینی کۆنگرەی شاره فڕانكۆفۆنییهكان
ئهمڕۆ هەینی 2024.5.24، بەبەشداری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سێیەم ڕۆژی كارهكانی 44ـمینی کۆنگرەی شاره فڕانكۆفۆنییهكان، کە له شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا له ژێر ناونیشانی (هاوكاری نێودهوڵهتی و دهسهڵاته خۆجێییهكان، نێوهندێك بۆ داهێنان) بەڕێوەچوو.
تێیدا جگە لە پێشکەشکردنی چەند وتارێک، گفتوگۆ لە بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان شارەکان و کاری هاوبەشی نێوانیان کرا، هەروەها باس لە پڕۆسەی بونیاتنانی دیموکراسی و ئاوەدانکردنەوەی شارەکان و پەرەپێدانی بەیەکەوەژیان کرا، دواتر لە ڕێوەرەسمێکدا چەند کەسایەتیەکی جیهانی خەڵاتکران.
جێگەی باسە، 44ـمینی کۆنگرەی شاره فڕانكۆفۆنییهكان، کە لەشاری لۆزانی سویرا بەڕێوەدەچێت و تێیدا 500 پارێزگار و سهرۆكی شارهوانی و قایمقامی 50 وڵاتی جیاوازی دیکەی جیهان بهشدارن، ئەمڕۆ کۆتایی بەکارەکانی هێنرا.