پەیامی پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، لە (48)ەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵان
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، لە (48)ەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵان
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە بۆنەی (48)ەمین ساڵیادی دەستپێكردنی شۆڕشی گوڵان پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی و هەموو ئەو قارەمان و پێشمەرگە و تێكۆشەرانە دەكەین، كە ڕۆڵیان هەبووە لەم شۆڕشە.
شۆڕشی گوڵان، کە درێژەپێدەری شۆڕشی مهزنی ئەیلول بوو بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر، قۆناغێكی هەرە گرنگی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان بوو، شۆڕشی ههستانهوه، بهرهنگاری، ئازادی بوو، ئاکامەکەی پێکهێنانی بەرەی یەکگرتوویی کوردستانی و سەرخستنی ڕاپەڕین و هەڵبژاردن و بەرپابوونی دامودەزگەی حکومەتی هەرێمی كوردستان بوو.
لەم یادەدا جارێکی تر پەیمان و سۆز بە جەنابی سەرۆک بارزانی دەدەین بەهەمان نەفەسی پێشمەرگەکانی گوڵان، لە خزمەتی خەڵک و خاکی هەولێر دەبین.
هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و هەموو شەهیدانی كورد و كوردستان، سەروەریان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە لە یاد.
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
2024.5.25