پارێزگارى هەولێر، دەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی شێوەکارى (تەکوین)ى کردەوە

پارێزگارى هەولێر، دەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی شێوەکارى (تەکوین)ى کردەوە


ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.9.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بەیاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەندى، لە گەلەرى میدیا، دەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی (تەکوین)ى بە بەشدارى (50) هونەرمەندى شێوەکارى هەموو شارەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان کردەوە، کە بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری هەولێر ڕێکخرابوو.
پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، دەستخۆشى لە هونەرمەندانى بەشداربووى پیشانگاکە کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواستن، پاشان خەڵاتى ڕێزلێنانى پێشکەش بە هونەرمەندانى بەشداربووى پیشانگاکە کرد.