پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە پاتریاکی سریانی ئەرتۆدۆكسی هەموو جیهان کرد
پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە پاتریاکی سریانی ئەرتۆدۆكسی هەموو جیهان کرد
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.9.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاک "مار ئەفرامی سێیەم" پاتریاکی سریانی ئەرتۆدۆكسی هەموو جیهان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەخێرهێنان، جەختی لە برایەتی و پێکەوە ژیانی ئایین و نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان کردەووە، کەئەوەش وایکردوە هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی بکاتە نمونەی باڵا بۆ ناوچەکە و هەمووان شانازی پێوەبکەن.
لەلایەن خۆیەوە قەداسەتی پاتریاکی سریانی ئەرتۆدۆكسی هەموو جیهان، سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ ئەو پێشوازییەی کەلێیکرا و ئەو پێکەوە ژیانی ئایین و نەتەوەیی هەرێمی بە نمونەیەکی جوان لەناوچەکە وەسفکرد و سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ رەخساندنی کەشێکی ئارام بۆ پێکهاتەکان و پاراستنی كریستیانەكان لەڕۆژە سەختەکان.
لە کۆتایی دیدارەکەشدا، گفتوگۆکرا لە بارەی سەردانەکەی بەڕێزیان بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرا.