پردی زێی گەورە، درێژترین پردی هەرێمی کوردستان

پردی زێی گەورە، درێژترین پردی هەرێمی کوردستان

پردی زێی گەورە، درێژترین پردی هەرێمی کوردستان

لە چوارچێوەی بایەخدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ژێرخانی هەرێمی کوردستان، بە گوژمەی ( 43 ملیار دینار ) پردی زێی گەورە، گەورەترین پردی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی جووتسایدی (گۆپاڵ - ڕۆڤیا) دروستکراوە و هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

درێژیی پردەکە 928 مەترە، بەرزییەکەی 10 مەترە، پایەڵەکانی 10 مەتر لە ژێر زەویدان.

پردەکە، لەسەر زێی گەورە بە دوو ئاراستەی چوون و هاتن پێک هاتووە، پانیی هەر ئاراستەیەکیان 15 مەترە، بە هۆی ئەم پردەوە ڕێگەی نێوان شارەکانی هەولێر- دهۆك 40 خولەک کەم بووەتەوە.